چاوپێکەوتنی رێبەری کۆریای باکوور لەگەڵ سەرۆکی چین لە پیکەن
بۆ یەکەم جار رێبەری کۆریای باکوور دوای بە دەسەڵات گەیشتنی چاوی کەوت بە سەرۆکی چین لە پیکەن و دوو لایەن سەبارەت بە پرسە دووقۆڵیەکان و گۆڕانکاریەکانی نیمچە دورگەی کۆریا وتووێژیان کرد .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی شینهوا ، کیم جونگ ئون رێبەری کۆریای باکوور کە لە 25 تا 28 ی مارسی 2018 وە لە گەڵ هاوسەرەکەی بە شەمەندەفەرێکی تایبەت گەیشتە چین ، چاوی کەوت بە شی جین پینگ سەرۆکی چین و لە بارەی پرسە دوو قۆڵیەکان وتووێژی کردووە .
کیم جونگ ئون لە دیداری سەرۆکی چیندا باسی ئامادەیی خۆی کردووە بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی هاوبەش لە گەڵ ئەمریکادا . رێبەری کۆریای باکوور هەروەها شی جین پینگی دڵنیا کردووەتەوە کە پێبەندی چەک داماڵینی ناڤۆکیی نیمچە دورگەی کۆریایە .
سەردانی نافەرمیی رێبەری کۆریای باکوور بۆ چین ، لەسەر بانگێشتنی سەرۆکی چین بووە . سەرۆکی چینیش لەم دیدارەدا ، سەردانەکەی کیم جونگ ئون ی بۆ چین بە گرنگ زانی و وتی : ئەم سەردانە پێشاندەری بەڵێنی دوو لایەنە بە پێوەندیی دوو قۆڵی .
سەرۆکی چجین لە بارەی گۆڕانکاریەکان لەپێوەندی نێوان چین و کۆریای باکوور چوار پێشنیاری داوە بریتی لە : بەردەوامیی پێوەندیەکان لە ئاستی باڵادا و چاوپێکەوتنی کاربەدەستانی پلەبەرز ، جێبەجێ کرانی پێوەندیی ستراتژیک بە ئامانجی هەبوونی روانگەی هاوبەش لە بارەی پرسە گرنگەکان ، بردنە پێشی چالاکانەی گۆڕانکاریە ئاشتیانەکان و هاریکاری دوو قۆڵی و بەهێز کردنی پێوەندی دوو گەلی چین و کۆریای باکوور .
سەردانی رێبەری کۆریای باکوور بۆ پیکەن و دیتنی سەرۆکی چین ، بەر لە دیداری مێژوویی ئەو لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجام بووە کە بڕیارە لە مانگی ئایاردا بێت .