لاڤرۆڤ : هاوبەشیی تۆکمە ئەولەویەتی سیاسەتی دەرەوەمانە
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند : هاوبەشیی تۆکمە و هاریکاریی ستراتژیک لە گەڵ چین ئەولەویەتی سیاسەتی دەرەکیی روسیایە .
بەپێی راپۆرتی سپۆتنیک ، سێرگی لاڤرۆڤ رۆژی پێنجشەممە لە چاوپێکەوتنی وانگ یی ، هاوشانی چینیی خۆی لە مسکۆ گوتی : پێوەندیی چین و روسیا ، نمونەی درەوشاوەی بەشداریی دسەڵاتە گەورەکان و یەکێک لە هۆکارکانی سەقامی سیاسەتی نێودەوڵەتیە .
وەزیری دەروەی روسیا هەروەها گوتی : مسکۆ و پیکەن نمونەی دیاری شێوازی بەرپرسانە و هاوسەنگ بە ئامانجی چارەسەریی پرسە نێودەوڵەتیەکان و بەهێزکردنی هاریکاریی نێودەوڵەتیە لە هەموو ئاستەکاندا .
وانگ یی وەزیری دەرەوەی چینیش گوتی : پیکەن لە پێوەنیدەکانی خۆی لە گەڵ مسکۆ دڵنیایە و ئەم دڵناییە لەسەر بنەمای پەرەی هاریکاریی دو قۆڵیی لە بواری جیاجیادا ، هاواهەنگیی نزیکیی دوو وڵات لە پرسە نێودەوڵەتیەکان و زیاد کردنی ئاڵووێڕی دوو وڵاتە .