دەسپێبوونی کۆبوونەوەی سەرانی دوو کۆریا
کۆبوونەوە دیداری مێژوویی سەرانی دوو کۆریا لە گوندی سەرسنووریی پانمونجوم Panmunjom ی کۆریای باشوور ، دەست پێبووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "کیم جونگ ئون" ڕێبەری کۆریای باکووری سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی پاش ئەوەی لە سنوور تێپەڕی، لە لایەن ناوەندی پێشوازی و "مون جائە ئین" سەرۆک کۆماری کۆریای باشوورەوە لە گوندی "پانمونجوم" دا پێشوازی لێ کرا و چووە نێو ماڵی ئاشتی لەو گوندەدا و دانوستانەکانی دەست پێ کرد.
بە پێی راگەیاندنی بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور، "کیم جونگ ئون" و "مون جائە ئین" سەرانی دوو کۆریا و شاندی هاوڕێی لەم دیدار و کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە چارەسەر کردنی قەیرانی شێوەدوورگەی کۆریا و دەستەبەر کردنی ئاشتی پاوەجێ و خوشگوزەرانی لە ناوچەکە وتووێژ دەکەن.
٩ کەس لەم سەفەرەدا هاوڕێیەتی "کیم جونگ ئون"ی ڕێبەری کۆریای باکوور دەکەن.
ڕێ و ڕەسمی پێشوازیی لە سەرانی دوو کۆریا بە جل و بەرگی خۆجێی و نەریتی و لە حەوشەی باڵاخانەی شوێنی بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوەیە بەڕێوە چوو.
هەروەها بڕیارە پاش کۆبوونەوەی سەرانی دوو کۆریا و لێژنەی هاوڕێی، دارێکی کاج لە ناوچەی سەرسنووریی دوو کۆریا بە نیشانی ئاشتی و گەشانەوە دەچێندرێ و سەرانی دوو وڵات ئاوی دەدێرن.