پێویست و گرینگایەتی پاراستنی بەرجام
پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی نیشتمانی فەرەنسا پاراستنی پڕۆگڕامی کردەوەی هاوبەش"بەرجام"ی بەپێویست و گرینگ زانی .
بە گویرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەی فەرەنسەوی لوپاریزین، " دێلفین ئاو" لە پەرلەمانتارانی ،پەرلەمانی فەرەنسا و ئەندامیی پارتی دەستەڵاتداری" کۆماری لە چالاکی" وتی ئەو هاوڕێ ٥٠٠ پەرلەمانتاری دیکە لە پەرلەمانی نیشتمانی فەرەنسا، ئەڵمان و بەریتانیا بە ناردنیی نامەیەک بۆ نۆینەرانیی کۆنگرەی ئەمریکا لە وان داوایان کردووە بۆ پاراستنی بەرجام هەوڵ بدەن. سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، ریک لەگەڵ پەسەند کراوەی کۆنگرەی ئەم وڵاتە تا ١٢ مای ٢٠١٨ دەرفەتی هەیە لە پێوەندی لەگەل درێژەی هەڵپەساردنیی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ئێران بریار بدات . ترەمپ وشداری داوە بێتوو "بەرجام" بە قسەی ئەو چاکسازی بەسەر دانەکرێت. لەو دەڕواتە دەر. "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران ، جەختیکرد ئەگەر ئەمریکا "بەرجام" بنپێ بکات، بالاترین خەرجەکان بۆ ئەم وڵاتە و کەمترین خەرجەکانی دەبێت بۆ ئێران .
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێرانیش وتی، بە چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام بە ئیحتماڵی زۆر کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەم ڕێککەوتننە دەڕواتە دەر.
ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران و پینج کۆیەک (بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا چین، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوە بەلام دەوڵەتی ئەمریکا بەردەوام لە مەر جێبەجێکردنیی پەیمانشکێنی دەکات.