کوریای باکوور ئیدیعای ئەمریکای ڕەت کردەوە
نوێنەرایەتی کۆریای باکووری لە نەتەوەیەکگرتووەکان، تۆمەتی ئەمریکا بەدژی پیونگ یانگ لەمەڕ هەک کرانی بنکەی زانیارییەکانی لیژنەی بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسیای ئەم ڕێکخراوەیەی ڕەت کردەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک نووسینگەی نوێنەرایەتی کۆریای باکوور لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەم تۆمەتانەی ئەمریکا بۆ پاراستنی ڕەوشی بایکۆتەکان و درێژەی گوشارخستنەسەر کۆریای باکوورە کە گرینگایەتی نییە .
لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە ئەمریکا و هێزە دەستدرێژکارەکان لە جیانی پیلانگێڕی و خستنەبەر باسی تۆمەتی بێ بنەما لەمەڕ هەک کردنی زانیاری، باشترە هەوڵی خۆیان لە بواری کەمکردنی ناکۆکییەکان و بردنەپێشی ئاشتی لە شێوە دوورگەی کۆریا، بەکار بگرن.
ئەم بەیاننامەیە بەر لە کۆبوونەوەی کیم جونگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکوور و دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کە بڕیارە مانگی مەی یان بەرایی مانگی ژووئەن بەڕێوەبچێت، دەرکراوە.
ناکۆکیی نێوان واشینگتۆن و پیونگ یانگ لەساڵی 2017 دوابەدوای تاقیکاری مووشەکی و ناڤۆکیی کۆریای باکوور توندتر بووەتەوە و ئەمریکا لە ڕێگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بایکۆتێکی بەربڵاوی بەسەر کۆریای باکوور سەپاندووە.