May 05, 2018 14:05 Asia/Tehran
  • داوای پیونگ یانگ لەمەڕ دروست کردنی کۆریدۆری ئاسمانی بۆ سێئول

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانی ناسەربازیی ڕایگەیاند، حکومەتی کۆریای باکوور داوانامەیەکی بۆ دەرکرانی ئیزنی دروست کردنی کۆریدۆرێکی فڕۆکەوانی لە پیونگ یانگ بۆ ئینچێئۆن لە کۆریای باشوور ناردووە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی فەڕانسە، ئەو داواکارییە ئێستا بە حکومەتی کۆریای باشوور بۆ ڕاگەیاندنی ڕاوبۆچوونی، ڕاگەیێندراوە.

بڕیارە هەرلەو ئاراستەدا، ئەم حەوتە شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانی ناسەربازی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکان سەردانی کۆریای باکوور بکاو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دیدار و ڕاوێژ بکات.

ئەو داواکارییەی پیونگ یانگ پاش ئەوە دێتەئاراوە کە سەرانی دوو کۆریا لەدیدارە مێژووییەکەی٢٧ی فێڤرییەی ڕابردوویان لە ئاوایی سنووریی پانمۆنجومی کۆریای باشوور لەسەر چارەسەریی پرس وبابەتەکانی نیمچەدوورگەی کۆریا ڕێککەوتن.

لەلایەکی دیکەوە کۆریای باکوور ڕایگەیاند، کاتژمێری فەرمیی ئەو وڵاتە لەگەڵ کۆریای باشوور یەک دەکرێ بەئامانجی باشترکرانی پەیوەندیی نێوان دوو کۆریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ناوەندیی کۆریای باکوور، حەوتەیەک پاش بەیاننامەی پانمۆنجوم و دیداری سەرۆکانی دوو کۆریا لە٢٧ی ئاڤریلی٢٠١٨، کۆریای باکوور ئەمڕۆ شەممە کاتی سی خولەک بردەپێش و لەگەڵ کاتی دراوسێی باشووریی خۆی ڕێکی کرد.

سەرپەیڤ