ڕاگەیاندراویی هاوبەشی ئێران و یەکیەتی ئورڕوپا سەبارەت بە جێبەجێ کرانی بەتەواوەتی بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i338576-ڕاگەیاندراویی_هاوبەشی_ئێران_و_یەکیەتی_ئورڕوپا_سەبارەت_بە_جێبەجێ_کرانی_بەتەواوەتی_بەرجام
وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیرانی دەرەوەی E۳ ( ئاڵمان و بەریتانیا و فەڕەنسا )و بەرپرسی هەڵوێستیی دەرەوەی یەکیەتی ئوڕوپا لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا پێداگریان کردەوە لەسەر جێبەجێ کرانی بەتەواوەتی و کاریگەری رێککەوتنی ناڤۆکی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2018 08:51 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندراویی هاوبەشی ئێران و یەکیەتی ئورڕوپا سەبارەت بە جێبەجێ کرانی بەتەواوەتی بەرجام

وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیرانی دەرەوەی E۳ ( ئاڵمان و بەریتانیا و فەڕەنسا )و بەرپرسی هەڵوێستیی دەرەوەی یەکیەتی ئوڕوپا لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا پێداگریان کردەوە لەسەر جێبەجێ کرانی بەتەواوەتی و کاریگەری رێککەوتنی ناڤۆکی .

بە دوای راگەیاندنی ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەری ئەو وڵاتە لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ( بەرجام ) بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا ، وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیرانی دەرەوەی E۳( ئاڵمان و بەریتنانیا و فەڕەنسە ) رۆژی سێشەممە لە بروکسێل چاویان بە یەک کەوت .

لە کۆتایی دانیشتنی هاوبەشی وەزیری دەرەوەی ئێران ، وەزیرانی دەرەوەی E۳ و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە بەلژیک بەیاننامەیک دەرچوو و بەشداران لە دانیشتنی بروکسێل ، بەڵێنی خۆیان بۆ جێبەجێ کردنی بەتەواوەتی و کاریگەری بەرجام راگەیاند و مخابنیان نیشان دا لە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام .

وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیرانی دەرەوەی

ئاڵمان و بەریتانیا و فەڕەنسە و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئورروپا هەروەها جەختیان کردەوە لەسەر بەڵێنی خۆیان بۆ بەدیهێنانی دڵنیایی لە حاند درێژەی مسۆگەرکردنی ئامانجەکان بە ئاڕاستەی بەرجامدا و رێککەوتن  وتووێژی خۆیان لەم پێناوەدا قوڵتر بکەنەوە .

لە بەیاننامەی هاوبەشی وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمان و بەریتانیا و فەڕەنسە و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا پێداگیراوە لەسەر پاراستن و قوڵکردنەوەی پێوەندی ئابووری لە گەڵ ئێران ، درێژەی فرۆشی نەوت ، گاز و شلەکی گازی و لێکەوتە نەوتی و پەترۆشیمیەکانی ئێران و هاریکاریی دارایی هاوپێوەند ، وەبەرهێنانی زیاتر لە  ئێران ، داکۆکی لە چالاکانی ئابووریی یەکیەتی ئوروپا و دابینکردنی دۆخی دڵنیاکەرەوەی مافەوانی و بەدیهێنانی زیاتری دۆخی روون و یاسامەندی ئابووری .