ڕەخنەگرتنی بان کی مون لە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i338602-ڕەخنەگرتنی_بان_کی_مون_لە_کشانەوەی_ئەمریکا_لە_بەرجام
سکرتێرێ گشتیی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : کشانەوە لەبەرجام پەیامی خراپی سەبارەت بە متمانەکردن بە ئەمریکا هەبوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2018 14:08 Asia/Tehran
  • ڕەخنەگرتنی بان کی مون لە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام

سکرتێرێ گشتیی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : کشانەوە لەبەرجام پەیامی خراپی سەبارەت بە متمانەکردن بە ئەمریکا هەبوو .

بان کی مونی سکرتێری گشتیی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی سی ئێن  بی سی ،  پێداگری کرد  :  کشانەوەی دەوڵەتی  دوناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە بەرجام  کارتێکەری نەرێنی هەیە لەسەر متمانەکردن بەم وڵاتە  . 

بان کی مون وتی  : ئەمریکا  بەم کارەی  پەیامێکی خراپی  بە کۆریای باکوور دا  . 

سکرێتری گشتیی پێشووی  نەتەوەیەکگرتووەکان  وتیشی :  یەکەم  پرسیار کە ڕەنگە بۆ کیم جونگ  ئون  ڕێبەری کۆریای باکوور  بێتە  دی  ئەمەیە کە ئایا دەکرێ  متمانە بە سەرۆکی ئەمریکا بات؟

دوناڵد ترەمپ  هەشتەمی مانگی مەی  بە دووپات کردنی  تۆمەتە بێ بنەماکانی بەدژی ئێران، کشانەوەی واشینگتۆن لەبەرجام و گەڕانەوەی  بایکۆتی ناڤوکی بەسەر ئێران لە ماوەی  سێ هەتا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند.

ئەم کارەی  ترەمپ لە ناوخۆ و دەرەوە  بە توندی ئیدانە کرا.