May 23, 2018 13:33 Asia/Tehran
  • نەیارەتی فەڕانسە لەگەڵ بایکۆت و ئابلۆقەدانی کۆمپانیا چالاکەکان لە ئێران

لەدرێژەی کاردانەوە و نەیارەتی لەگەڵ چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وەزیری دەرەوەی فەڕانسا ڕایگەیاند، پاریس بەتەواوەتی نەیاری ئابلۆقەکانی ئەمریکایە دژ بەو کۆمپانیانەی لە ئێران چالاکن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، "ژان ئیڤ لۆدریان" وەزیری دەرەوەی فەڕانسە ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: ئوروپا میکانیزمێکی جێ بەجێ کرد کە گەمارۆکانی ئەمریکا، کۆمپانیاکانی ناگرێتەوە.

مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە لە یەکێک لەسووکانەترین وتاردانی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا لەماوەی ساڵانی ڕابردوو، تۆمەتی پڕووپووچی خستەپاڵ گەلی ئێران و هەڕەشەی کرد، واشنگتۆن قورسترین سزاکانی مێژوو بەسەر ئێراندا دەسەپێنێ.

فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا پاش ئەو لێدوانەی پۆمپێئۆ بەئاماژە بەوەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تائێستا چەندین جار پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پشت ڕاست کردۆتەوە، وتی: ئاژانس بەجاران ڕایگەیاندووە هەموو دەسڕاگەیشتنە پێویستەکانی لەلایەن ئێرانەوە وەرگرتووە.

سەرپەیڤ