لەنێوبرانی بنکەی تاقیکاریی ناڤۆکیی کۆریای باکووری
بنکەی تاقیکاریی ناڤۆکیی (پونگی-ڕی) کۆریای باکووری لەنێو برا.
بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی یونھاپ ، کۆریای باکووری ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوونی پەیامنێرانی دەرەوەیی بە ئەنجام دانی چەندین تەقینەوە،بنکەی تاقیکاریی ناڤۆکیی (پونگی-ڕی)ی لەنێو برد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، بنکەی تاقیکاریی ناڤۆکیی (پونگی-ڕی) لە (کیلجو) ھەڵکەوتوو لە پارێزگای (ھامکیونگی باکووری) لەو دامەزراوە ھەرە گرینگانەی بەرنامەی ناڤۆکیی کۆریای باکووری بوو.
لەنێو برانی بنکەی ناڤۆکیی کۆریای باکووری یەکەم ئەنجامی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ھەردووک کۆریا لە گوندی ( پانمونجوم) بوو کە ھەردووک لا لەو دانیشتنەدا سەبارەت بە پاک کرانەوەی ناوچەی نیمچەدوورگەی کۆریا لە چەک و چۆڵی ناڤۆکی و گۆڕینەوەی پەیمانی وازھێنان لە شەڕ بۆ پەیمانی ئاشتی و کۆتایی ھێنان بە ھەر چەشنە ھەنگاوێکی دوژمنکارانەی دژی یەکتر پێکەوە ڕێککەوتن.
بەرلەمە ( کیم جونگ ئون) ڕێبەری کۆریای باکووری پێش لە چاوپێکەوتنە گەڵاڵە بۆکراوەکەی مانگی داھاتووی لەگەڵ داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، باسی بڕیاری خۆی کرد بوو بۆ داخستنی ئەم بنکە ناڤۆکییە.