سێهەمین چاوپێکەوتنی سەرانی دوو کۆریا لە یەکی ژوئەنی 2018
هەردوو سەرۆکی کۆریای باکوور و کۆریای باشوور یەکی ژوئەنی 2018 بۆ جارێکی دیکە دیداریان دەبێ .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی " کەی سی ئین ئی " سەرانی کۆریای باکوور و کۆریای باشوور رەزامەندیان نیشان دا تا دانوستانی ئاستی باڵای دوو لایەن لە یەکی ژوئەن دا بەڕێوە بچێ . ئەم رێککەوتنە شەممەی رابردوو لە چاوپێەکەوتنی سەرانی دوو کۆریا لە گوندی سەرسنووریی پانمونجوم هاتە دەست .
دو لایەن هەروەها بۆ مۆسگەربونی شارت ومەرجەکانی راگێندراوی وەلانانی دوژمنکاریی پانمونجوم رێک کەوتن هەوڵی هاوبەش لە بواری چەکداماڵینی نیمچە دورگەی کۆریا ئەنجام بدەن . رابەری کۆریای باکوور هەروەها جەختی کردەوە لەسەر بەشداری کردن لە دانیشتنی دانوستانەکانی کۆریای باکوور لە گەڵ ئەمریکا کە بۆ 12ی ژوئەنی 2018 پلانی بۆ کرابوو.
کۆشکی سپی رۆژی پێنجشەممە بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە دۆناڵد ڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا روو لە کیم جونگ ئون ، رابەری کۆریای باکور باسی هەڵوەشانی کۆبوونەوەکەی 12 ی ژوئەن لە سەنگاپووری کردبوو . سەرباری ئەوە تڕەمپ هەینی رابردوو بەپەیامنێرانی گوت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئێستاش لە گەڵ کۆریای باکوور خەریکی راوێژە و لەوانەیە دانیشتنەکە لە هەمان رۆژی دیاری کراودا بەڕێوەچێ .