بێ هیوایی سێناتۆری ئەمریکی لەچەکداماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکوور
سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا وتی کە لەبارەی چەکداماڵینی ناڤۆکیی کۆریای باکوور، گەش بین نییە.
"مارکۆ روبیو" سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکی لە فلۆریدا لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس، وتی: کۆریای باکوور وڵاتێکە کە چەکئامێری ناڤۆکی ومووشەکی دوورهاوێژی هەیەو دەیەوێ تابەوجێگە بۆی دەکرێ ئابلۆقە سەپێندراوەکان بەسەرخۆیدا، کەم بکات، بێ ئەوەی دەست هەڵبگرێ لە چەکئامێرەکانی.
روبیو لەبارەی چارەنووسی دیداری سەرانی دوو وڵاتی ئەمریکاو کۆریای باکوور لە مانگی ژۆئەن وتی: کۆشکی سپی دەبێ بزانێ کە کۆریای باکوور، وڵاتێکی جیاوازە.
روبیو هەروەها وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەڵوەشاندنی ئابلۆقە و گەمارۆکانی کۆمپانیای بەدالەیی"زێد تی ئی"ی چین وتی: کۆنگرەی ئەمریکا دەبێ خێرا لەهەمبەر ئەو کردەی چیندا ڕابوەستێ و ڕێگە بە کۆمپانیا چینیەکان نەدا لەئەمریکا ئامادە بن.