May 29, 2018 20:42 Asia/Tehran
  • داواکاری ڕێبەرانی ئایینزایی سەربە دینە جۆربەجۆرەکان لەدەوڵەتی میانمار

تاقمێک لە ڕێبەرانی ئایینی دینە جۆربەجۆرەکان داوایان لە دەوڵەتی میانمار کردوە هەتا ڕێگەچارەیەک دەستنیشان بکا بۆ چارەسەریی قەیرانی هەلاواردنی ڕەگەزی لەو وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئیرنا " دین سیامسودین" نوێنەری دەوڵەتی ئەندونیزی هاوڕێ بڕیل لەڕیبەرانی ئایینی دینە جۆربەجۆرەکان لە دیداری ڕۆژی سێشەممە لە گەڵ " ئانگ سان سوچی" وەزیری کاروباری دەرەوەی میانمار لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە داوایان کرد هەتا بە کردەوەیەک، نیگەرانی جیهانی لەمەڕ قەڵاچووی موسوڵمانانی ڕوهینگیایی لەم وڵاتە لەناوبەرن. " دین سیامسودین" لەم دیدارە دا لە " ئانگ سان سوچی" داوای کرد هەتا بە دانی مافی شارومەندی بە موسوڵمانانی ڕوهینگیا، لەمپەری پەلاماری سەربازانی سوپای میانمار ومیلیشیاکانی سەربازی لەدژی ئەوان بێت. دەوڵەتی میانمار موسوڵمانانی ڕوهینگیایی بە کۆچبەری نایاسایی دەزانێت ومافی شارومەندی ئەوان بە رەسمی ناناسێت. ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەوڵەتی میانمار بە پاکتاوکردنی ڕەگەزی لە ئیالەتی ڕاخین لە ڕٶژئاوای میانمار تاوانبار کردووە. جەنایەتی هێزەکانی سوپا وبوداییەکانی توندڕەو لەدژی موسوڵمانانی ڕوهینگیایی لە ئیالەتی ڕاخین ، لەڕۆژئاوای میانمار کە لە بیست وپێنجی ئوتی ٢٠١٧ دەسپێکراوە ، هەزاران کوژراووبریندار وسەدان هەزار ئاوارەی لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ