May 30, 2018 08:07 Asia/Tehran
  • پیونگ یانگ: کۆریای باشوور کۆتایی بێنێ بەهاوکاریی هەواڵگریی لەگەڵ ژاپۆندا

کۆریای باکوور دوێنێ سێ شەممە داوای لە کۆریای باشوور کرد کۆتایی بەهاوکاریی سەربازی و هەواڵگری لەگەڵ ژاپۆن بێنێ.

هەواڵدەریی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، هاوکاریی سەربازی وهەواڵگریی کۆریای باشوور و ژاپۆن زیانبەخشە بۆ پەیوەندیی نێوان دوو کۆریا و قەیران و ئاڵۆزی دەنێتەوە لەنیمچە دوورگەی کۆریا.

ژاپۆن وکۆریای باشوور نۆڤمبەری٢٠١٦ بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەوەی وا ئەوان ناویان نابوو هەڕەشەو گوڕەشەی کۆریای باکوور، ڕێککەوتننامەیەکی هاوکاریی هەواڵگریی و سەربازییان مۆرکرد.

کۆریای باکوور هەروەها داوای لە کۆریای باشوور کرد، بۆ جێ بەجێ کرانی ڕاگەیێندراوی هاوبەش کە لەناوچەی سنووریی "پانمونجوم" لەلایەن بەرپرسانی دوو وڵات مۆرکراوە، مەشقی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا هەڵپەسێرێ.

ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لەنیمچە دوورگەی کۆریا، بەڕێوەچوونی مەشقی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکاو کۆریای باشوور و جێگیرکرانی سیستەمی مووشەکیی ئەمریکا(تاد) لە کۆریای باشوور لەوێنەی پرسەکانی جێی ناکۆکیی کۆریای باکوور لەگەڵ کۆریای باشوورە.

"مون جائە ئین" سەرۆکی کۆریای باشوور و"کیم جونگ ئون" ڕێبەری کۆریای باکورر(٢٧ی ئاڤریل) لەگوندی سنووریی پانمونجوم لەبارەی پاک کرانی نیمچەدوورگەی کۆریا لەچەکی ناڤۆکی ڕێککەوتن و ڕەزامەندیان دەربڕی، شەڕ بکرێ بە پەیماننامەی ئاشتی و کۆتایی بهێنرێ بەهەر چەشنە کردەیەکی دوژمنکارانە دژ بەیەکتری.

سەرپەیڤ