چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمارانی ئێران و پاکستان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی شانگهای
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەروکی پاکستان ئەمڕۆ شەممە لە پەراوێزی هەژدەهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە چین، لەگەڵ یەکتر دیدار و وتووێژیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و مەمنوون حسێن سەرۆکی پاکستان لەم چاوپێکەوتنەدا لەسەر پەرەپێدان و بەهێزکردنی پێوەندی سیاسی و ئابووری پێداگرییان کرد و سەبارەت بە پرسە جێی سەرنجەکانی دوو لایەن ، بیروڕایان گۆڕییەوە .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بانگێشتنی شی جین پینگ سەرۆکی چین بۆ بەشداری کردن و وتاردان لە هەژدەهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە ڕۆژی ڕابردووەوە سەردانی چینی کردووە.
لەکۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای کە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لە شاری جینگ دائوی
چین بەڕێوە دەچێت، سەرۆکانی هەشت وڵاتی ئەندام و چوار وڵاتی چاودێر و هەروەها بەرپرسانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامادە دەبن.
ئاسایش، سەقامی ناوچەیی ، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریسم، جیایی خوازی و توندڕەو و هەروەها پەرەی هاوکارییەکان لە نموونەی تەوەرەکانی وتووێژ لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهایە.