چاوپێکەوتنی روحانی و پوتین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی شانگهای
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە لە پەراوێزی هەژدەهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە چین، دیدار و وتووێژیان کرد.
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ولادیمیر پوتین ، سەرۆکی ڕووسیا لەم چاوپێکەوتنە دا، لەسەر بەهێز بوونی پێوەندی سیاسی و ئابووری پێداگرییان کرد .
روحانی و پوتین هەروەها هەندێ پرسی ناوچەیی و دوایین ڕەوشی ڕێککەوتنامەی نێودەوڵەتی ناڤۆکییان لێک دایەوە.
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بانگێشتنی شی جین پینگ سەرۆکی چین بۆ بەشداری کردن و وتاردان لە هەژدەهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە ڕۆژی ڕابردووەوە سەردانی چینی کردووە.
لەکۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای کە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لە شاری جینگ دائوی
چین بەڕێوە دەچێت، سەرۆکانی هەشت وڵاتی ئەندام و چوار وڵاتی چاودێر و هەروەها بەرپرسانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامادە دەبن.
ئاسایش، سەقامی ناوچەیی ، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریسم، جیایی خوازی و توندڕەو و هەروەها پەرەی هاوکارییەکان لە نموونەی تەوەرەکانی وتووێژ لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهایە.