کاردانەوەی کۆریای باکوور بە قسە گاڵتەجاڕەکانی نەتانیاهوو سەبارەت بە ئێران
وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور لە کاردانەوە بە پێشنیاری سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بەوەی کە تەکنۆلۆژیای بەڕێوەبەرایەتیی ئاو دەخاتە بەردەستی ئێران، ڕایگەیاند: "بنیامین نەتانیاهوو" جەنایەتکارێکی درۆزنە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ڕی یونگ هو" وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور ڕۆژی دووشەممە لە تویتەرەکەیدا نووسی: نەتانیاهوو لە کاتێکدا پێشنیار دەدات بە ئێران کە تەکنۆلۆژیای بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵی ئاو بخاتە بەردەستی ئەم وڵاتە کە هەرگیز لە چوارچێوی یارمەتی بە هیچ وڵاتێک یەک هەنگاویشی هەڵنەگرتووە، جەنایەت نەبێ کارێکی دیکەی نەکردووە .
وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور بە ئاماژە بە قەیرانی ئاو لە کەرتی غەززە کە بە هۆی گەمارۆ درانی ئەو ناوچەیە لە لایەن ئیسراییەوە ڕووی داوە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: نەتانیاهوو لە جیاتی ئەوەی کە خەڵکی ئەم ناوچەیە لە بێ ئاوی رزگار بکات گیانی ئەوان بە چەکی مەرگهێنەر دەستێنی.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێکدا بانگەشەی کرد ئیسراییل زانیاریگەلێک سەبارەت بە تەکنۆلۆژیای هاوپێوەند بە بەڕێوە بردنی ئاو بۆ ئێران و بە زمانی فارسی دەخاتەر سەر ماڵپەڕێک.