بەندکرانی سەرۆکی پێشووی ناوەندی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی تڕەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i342694-بەندکرانی_سەرۆکی_پێشووی_ناوەندی_هەڵمەتەکانی_هەڵبژاردنی_تڕەمپ
سەرۆکی پێشووی ناوەندی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا تا کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگا لە بەندیخانەدا دەمێنێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2018 07:41 Asia/Tehran
  • بەندکرانی سەرۆکی پێشووی ناوەندی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی تڕەمپ

سەرۆکی پێشووی ناوەندی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا تا کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگا لە بەندیخانەدا دەمێنێ .

بەپێی راپورتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی فرانس 24 ، پاوڵ مانافۆرت بازرگان و کۆماریخوازی کارایە کە تاوانبارە بە تەماح بەرخستنی شایەت حاڵان لە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە دۆسیەی کەین وبەین کردنی نێوان تڕەمپ و روسیا .

مانافۆرت کە تۆمەتەکانی دژی خۆی رەت دەکاتەوە ، تا ئێستا لە ماڵدا دەست بەسەر بوو بەڵام دوای ئەوە لە بەندیخانەدا دەبێ .

قازی دۆسیەکە وتوویەتی مانافۆرت خیانەتی کردووە لە متمانەیەک کە بەو کراوە .

مانافۆرت بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵدا بە تاوانی سپی کردنەوەی پارە ، گەندەڵی دارایی و لۆبی گەری نایاسایی دادگایی بکرێ .