ڕێککەوتنی کوریای باکوور و چین سەبارەت بە پاکتاوبوونی ناڤۆکی شێوەدوورگەی کوریا
میدیاکانی دەوڵەتیی کۆریای باکوور باسی ڕێککەوتنی ئەم وڵاتە و چینیان کرد لەسەر پاکتاو بوونی ناڤۆکییانەی شێوەدوورگەی کۆریا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕویتەرز، میدیاکانی دەوڵەتیی کۆریای باکوور ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند : کیم جونگ ئوون و شی جین پینگ، لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی ڕابردووی خۆی دا لە پیکەن، چاوپێکەوتنی ئەم دواییەی ڕێبەری کۆریای باکوور لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکای لێکدایەوە و سەبارەت بە پرسی هاوبەش لەوان ڕوانگەکانیان بۆ چارەسەرکردنی پرسی پاکتاوکردنی ناڤۆکی، ڕێککەوتن.
ڕێبەری کۆریای باکوور دوێنێ بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ سەرۆکی چین سەفەری پیکەنی کرد .
ڕێبەری کۆریای باکوور دوو جار لە مانگەکانی مارس و مەی ئەمساڵ دا، سەردانی چینی کردبوو .
چین ، گرینگترین لایەنگر و شەریکی ئابووریی کۆریای باکوور و داواکاری هەڵگرتنی بایکۆتەکان بە دژی ئەم وڵاتەیە .