بانگەشەی کاربەدەستانی هەواڵگریی ئەمریکا لە بارەی بەرنامەی ناڤۆکیی کۆریای باکوور
کاربەدەستانی هەواڵگریی ئەمریکا بانگەشەیان کرد کۆریای باکوور بۆ وەدەسهێنانی ئیمتیازاتی زیاتر لە دانوستان اە گەڵ واشنگتۆن ، بەرهەمهێنانی سووتەمەنی ئەتۆمی بۆ چەکی ناڤۆکی زیاتر کردووە .
بەپێی راپۆرتی سەرلەبەیانی شەممەی ئیرنا ، کەناڵی دەنگوباسی ئێن بی سی ئەمریکا بە گێڕانەوە لە چەند کاربەدەستی هەواڵگریی ئەم وڵاتە ئیددعای کرد کۆریای باکوور لە چەند مانگی رابردوودا و تەنانەت هاوکات لە گەڵ دیداری رێبەرانی دوو کۆریا لە سەنگاپوور ، بۆ وەدەسهێنانی ئیمتیازاتی زیاتر لە دانوستان لە گەڵ واشنگتۆن ، بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێراوی بۆ چەکی ناڤۆکی زیاتر کردووە .
ئەم کاربەدەستە ئەمریکیانە کە کەناڵی ئێن بی سی ناویانی نەبردووە ، ئیددعایان کرد کۆریای باکوور لانیکەم سایتێکی ناڤۆکی رانەگێندراوی هەیە کە تیایدا درێژە ئەدات بە چالاکی ناڤۆکی نهێنی .
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جونگ ئوون رابەری کۆریای باکوور 12 ی ژوئەن لە سەنگاپوور دیداریان کرد و لە بارەی چەکداماڵینی ناڤۆکی پیۆنگ یانگ رێککەوتن . بەڵام بەڵگەی ئیمزا کراو لە لایەن دو لایەنەوە هیچ ئاماژەیەکی بە وردەکاریەکان و کاتی دەسپێکی چەکداماڵین نەکردوە .