ته‌مووز 04, 2018 20:29 Asia/Tehran
  • پێداگریی لاڤرۆڤ لەسەر ئامادەبوونی کارای ئێران بۆ چارەسەریی کێشەکانی ناوچەکە

وەزیری دەرەوەی روسیا جەختی کردەوە داوا لە ئێران بۆ کەمکردنەوەی هێژموونیەکەی لەم وڵاتەدا لە سوریا و تێکڕای رۆژهەڵاتی ناڤین واقع بینانە نیە .

بەپێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی روسیا ئەلیەوم  سێرگی لاڤرۆڤ رۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ ئیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن گوتی : کێشەکانی ناوچەکە بێ بەشداریی وڵاتە سەرەکیەکانی ، لەوان ئێران چارەسەر ناکرێن .

وەزیری دەرەوەی روسیا هەروەها گوتی : هەموو بایکۆتەکانی سوریا دەبێ هەڵوەشێن و هەنگاوی پێویست بۆ دابین کردنی ئاسایشی گەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان بۆ وڵاتی خۆیان هەڵگیردرێ .

لاڤرۆڤ وتیشی ڕۆڵی ئەردەن وەک چاودێر لە دانوستانەکانی ئاسانە کە دانیشتنی دواتری لە ئاخیری ئەم مانگەدا دەبێ ، زۆر بەنرخە .

وەزیری دەرەوەی روسیا لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا رایگەیاند چارەسەریی کێشەی فەلەستین - ئیسراییل بووەتە هۆی نیگەرانی جددی و وڵاتانی هۆگر دەبێ هاریکاریی زیاتریان هەبێ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقام لە ناوچەکەدا .

سەرپەیڤ