پێداگریی کۆریای باکوور لەسەر هەڵوەشانی بایکۆتە ئابووریەکانی ژاپۆن لە دژی پیۆنگ یانگ
کۆریای باکوور هاریکاری لە گەڵ ژاپۆن لە بارەی چارەسەریی بە تەواوەتیی پرسی رفێنراوانی ئەم وڵاتە لە کۆریای باکووری بەستەوە بە هەڵوەشانی بایکۆتە ئابووریەکانی تۆکیۆ دژی پیۆنگ یانگ .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ناوەندیی کۆریای باکوور ، کۆردای باکوور ئەمڕۆ شەممە ریگەیاند ، پیۆنگ یانگ و تۆکیۆ ناتوانن لە بارەی رفێنراوانی ژاپۆن لە کۆریای باکوور پێکەوە وتووێژ بکەن مەگەر ئەوەی کە تۆکیۆ کۆتایی بێنێ لە بایکۆتە ئابووریەکانی دژی پیۆنگ یانگ .
ژاپۆن هێشتا لە بەرامبەر ئەم داواکاریەی کۆریای باکوور کاردانەوەی نەبووە و پێشتر رایگەیاندبوو ، دوای چەکداماڵینی ناڤۆکی پیۆنگ یانگ و چارەسەریی بابەتی رفێنراوانی ژاپۆنی ، ئامادەیە " هاریکاری ئابووری " بەرفروانتری لە گەڵ کۆریای باکووردا هەبێ و کۆتایی بێنێ بە بایکۆتەکان .
ساڵی 2016 کاتێ کە ژاپۆن بایکوتی ئابووریی بەرفراوان تری لە دژی کۆریا باکوور جێبەجێ کرد ئەو وڵاتەش لیژنەی تایبەتیی راگەیشتن بە بابەتی رفێنراوانی هەڵوەشاند .
ژاپۆن لەسەر ئەم باوەڕەیە کۆریای باکوور 17 شارومەندی ئەو وڵاتەی رفاندووە کە لە نێو ئەواندا تەنیا پێنج کەس ئازاد کراون و ئەوانیتر بە بارمتە گیراون .
ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆریای باکوور بەر لەوە رایگەیاندبوو ، هەشت کەس لەوان مردوون بەڵام ئاگاداری چوار کەسەکەی دیکە نیە .