ئەمریکا تاقمێکی ئینقلابی بەحرەینی بە تیرۆریستی ناساند
تهمووز 11, 2018 13:49 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک گوردانەکانی ئەشتەری بەحرەینی بە تاقمی تیرۆریستی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوە کە گوردانەکانی ئەشتەر لەسەر دوو ناویڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی و تومار کراو لە لیستی تایبەتی تیرۆریستانی جیهان، بایکۆت کراوە و هەموو ماڵ ود اراییەکانی لە بواری دادەڤانی ئەمریکا، زەوت دەکرێت.
گوردانەکانی ئەشتەر تاقمێکی شۆڕشگێڕی بەحرەینییە کە باوەڕی بە چالاکی چەکدارانەیە لەبەرامبەر تاوانکارییەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە.
بەحرەین لە فڤرییەی ساڵی 2011ەوە گۆڕەپانی شۆڕشی جەماوەری بە دژی نیزامی ئالی خەلیفەیە.
خەڵکی ئەم وڵاتە خوازیاری ئازادی ، دامەزرانی دادگەری و لابرانی هەڵاواردن و هاتنەسەرکاری دەوڵەتی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیانن.