ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئاڵمان بۆ ناوبژیوانی لە قەیرانی سووریا
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە لەمەڕ چارەسەریی قەیرانی سووریا وەک ناوبژیوانێک چالاکی بنوێنێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمان داوای لە ئەمریکاو ڕووسیا کرد هەتا ئاڵمان لەچارەسەریی قەیرانی سووریا وەک ناوبژیوان دەورببینێ.
ئەو بەرپرسەی ئاڵمانی وتی: هۆی ئەوەی ئێمە دەمانەوێ وەک ناوبژیوانێک لەمەڕ پرسی سووریا هەنگاوهەڵبگرین ئەوەیە کە ئێمە لەبەردەستین.
هایکۆ ماس هەروەها وێڕای ڕەخنەگرتن لە وتووێژی دوو قۆڵیی ڕووسیاو ئەمریکا لەبارەی قەیرانی سووریا، پێی داگرت کە، مۆسکۆ و واشنگتۆن دەبێ وتووێژە جیاجیاکان لەبارەی سووریا بکەن بە وتووێژێک چونکە تەنیا لەو حاڵەتە دایە کە دەکرێ لەمەڕ دەسڕاگەیشتن بە ڕێکارێکی پاوەجێی سیاسی دانوستان بکرێ.
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان بەئاماژە بە پێویستی یارمەتی گەیاندن بە سووریا لە سەردەمی پاش شەڕ، وتی: ئاڵمان ئامادەیە بۆ ئەوەی هەرکات ڕێکارێکی سیاسی بێتەدی، دەوری ڕێبەریی ببینێ لە بنیات نانەوەی سووریا.
وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان چەند مانگ لەوەپێش ڕایگەیاندبوو، بڕی یەک ملیارد یۆرۆ تەرخان دەکا بۆ سووریا لەژێر ناوی"یارمەتی مرۆیانە".