تێچووی بیست ملیار یۆرۆیی نرخنامەکانی ئەمریکا بەسەر ئابووری ئاڵماندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i345638-تێچووی_بیست_ملیار_یۆرۆیی_نرخنامەکانی_ئەمریکا_بەسەر_ئابووری_ئاڵماندا
لێکدانەوەی بیرکەدەی ئاڵمانی نیشان ئەدات ، نرخنامەکانی ئەمریکا بیست ملیار یۆرۆ تیچوو بەسەر ئاڵمان دادەسپێنێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 22, 2018 08:30 Asia/Tehran
  • تێچووی بیست ملیار یۆرۆیی نرخنامەکانی ئەمریکا بەسەر ئابووری ئاڵماندا

لێکدانەوەی بیرکەدەی ئاڵمانی نیشان ئەدات ، نرخنامەکانی ئەمریکا بیست ملیار یۆرۆ تیچوو بەسەر ئاڵمان دادەسپێنێ .

بەپێ راپۆرتی رۆیتێرز ، لێکدانەویە بیرکەدەی ئاڵمانیی ئای ئێم کەی نیشان ئەدات کە نرخنامە تیجاریەکانی حکومەتی ئەمریکا بە گشتیی  زیاتر لە بیست ملیار یۆرۆ لە داهاتەکانی ساڵی 2018 ی پیشە سازیی ئاڵمان کەم دەکاتەوە . 

گۆستاڤ هۆڕن سەرۆکی ناەندی بیرکردنەوەی ئاڵمانیی ئای ئێم کەی گوتی ،  بێ سیاسەتەکانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بارودۆخی هەناردە دەیتوانی باشتر بێ . 

حکومەتی ئەمریکا ، نرخنامەی سەتی بیست و پێنجیی بۆهاوردەی پۆڵا و نرخنامەی سەتی دەی بۆ هاوردەی ئاڵمنیۆم دانا کە ئەم بابەتە رووبەڕووی کاردانەوەی توندی کاربەدەسانی یەکیەتی ئورپا  ، مەکسیک و کەنەدا بۆوە کە کارێکی هاوشێوەیان لە بەرامبەر تاقمێک لە بەرهەمە ئەمریکیەکان ئەنجام دا . 

ئەم نرخنامانە لە مانگی رابردوودا بوو بە مایەی ناکۆکیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی نزکی ئەم وڵاتە .