کۆریای باکوور خوازیاری ڕاگەیەندرانی فەرمیی کۆتایی هاتنی شەڕی دوو کۆریا بوو
کۆریای باکوور داوای لە دراوسێی باشووری خۆی کرد کە ڕێککەوتننامەی نێوان سەرانی دوو وڵات لە چوارچێوی بەیاننامەی ئاشتی پانمونجوم" Panmunjom بەجێ بێنێ و بە شێوەی فەرمی کۆتایی هاتنی شەڕی ساڵی ١٩٥٣ی شێوە دوورگەی کۆریا ڕابگەیەنێ.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هەواڵدەریی فەرمیی کۆریای باکوور ئەمڕۆ دووشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: کۆریای باشوور ئەرکی ئەوەی لە ئەستۆیە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی سەرانی بەجێ بێنێ و بە شێوەی فەرمی کۆتایی بە شەڕ بێنێ.
لەو کاتەوەی کە ساڵی ١٩٥٣ شەڕ کۆتایی هات تا ئێستا ناوچەی شێوەدوورگەی کۆریا لە حاڵەتی جەنگیدا ماوەتەوە لەبەر ئەوەی کە هەرچەن دوو لایەن خاوەنی پەیمانی کۆتایی هێنان بە شەڕن، بەڵام پەیمانی هەمیشەریی ئاشتییانواژۆ و مۆر نەکردووە.
کۆریای باکوور بەردەوام خوازیاری ئەوە بووە کە وەها ڕێککەوتنێکی فەرمی لە نیوان دوو وڵات بێتە ئاراوە و دەوڵەت و وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەیش چەندین بەیاننامەیان لەم پێوەندییەدا دەرکردووە. بەیاننامەکەی کۆریای باکوور ئاماژە بەوەش دەکات کە ڕێبەرانی دوو وڵات لە کۆبوونەوەی مێژوویی مانگی ئاپریلی ٢٠١٨ لە گوندی "پان مونجوم" لەسەر دامەزرانی سیستەمێکی هەمیشەیی ئاشتی و کۆتایی هاتنی فەرمیی شەڕی دوو کۆریا گەیشتنە تەبایی.
کۆریای باکوور لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا دەستی کردووە بە وەبەر ڕەخنەی توند دانی بەرپرسانی کۆریای باشوور و هێدی هێدی وشدار و هەڕەشە و گوڕەشەکانی زیاتر کردووە لەمەڕ ئەوەی کە بەرامبەر بە باشتر کردنی پێوەندییەکان و دامەزراندنی سیستەمی ئاشتی کەمتەرخەم نەبێ.
دوو کۆریا بەنیازن ئەمساڵ کۆتایی فەرمیی شەڕ ڕابگەیەنن بەڵام واشینگتۆن بە تەگەرە نانەوە لە پرۆسەی جێبەجێ کرانی ئاشتیدا، جەخت دەکات لە سەر ئەوەی کە ئەم مەسەلە دەبێ پاش چەداماڵینی ئەتۆمیی کۆریای باکوور ڕووبدات.