ئاشکرابوونی بەڵگەنامەیەکی نوێ لە بازرەی گەندەڵیی ئەخلاقیی دۆناڵد تڕەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i346013-ئاشکرابوونی_بەڵگەنامەیەکی_نوێ_لە_بازرەی_گەندەڵیی_ئەخلاقیی_دۆناڵد_تڕەمپ
پارێزەری ستۆرمی دانیەلز ئەکتەری فیلمە بەدڕەوشتیەکان کە پێوەندی ناشەرعیی ئەو لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا هەرای ناوەتەوە ، بووە بە پارێزەری سێ ژنی دیکەش بە دۆسیەی هاوشێوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2018 03:21 Asia/Tehran
  • ئاشکرابوونی بەڵگەنامەیەکی نوێ لە بازرەی گەندەڵیی ئەخلاقیی دۆناڵد تڕەمپ

پارێزەری ستۆرمی دانیەلز ئەکتەری فیلمە بەدڕەوشتیەکان کە پێوەندی ناشەرعیی ئەو لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا هەرای ناوەتەوە ، بووە بە پارێزەری سێ ژنی دیکەش بە دۆسیەی هاوشێوە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، پارێزەری ئەم کەسانە رۆژی هەینی گوتی ، هەرسێ ژنەکە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 لە رێگەی جیاجیاوە بەرتیلی بێدەنگبوونیان پێ درابوو . 

مایکێل کۆهێن پارێزەری ئەوکاتی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەو سەردەمەدا ، 130 هەزار دۆڵاریشی داوە بە دانیەڵز و گرێبەستێکی ئاشکرانەکردن و نەدرکاندنی لە گەڵ ئەودا ئیمزا کردبوو . 

ئێستا ستۆرمی دەنیەڵز سکاڵای لەدژی تڕەمپ و کۆهێن بەرز کردووەتەوە لەبەر پێبەند نەبوون بەم گرێبەستە . 

سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی رکابەریەکانی سەرۆکایەتیەوە تنا ئێستا بە جاران تاوانبار کراوە بە گەندەڵی ئەخلاقیی و ئازاری جنسیی ژنان .