پەمپەئۆ خوازیاری درێژەی گوشارەکان بۆسەر کۆریای باکوور بوو
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، باسی درێژەدان بە زەخت و گوشارە ئابووری و سیاسەکانی ئەم وڵاتە دەکات بۆسەر کۆریای باکوور .
بەپێی راپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە ، مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی بە ئاماژە بەوەی کە گوشاری ئابووری دیپلۆماتیکی ئەم وڵاتە بۆسەر کۆریای باکوور درێژەی دەبێ وتیشی ، واشنگتۆن لە بارەی چەکداماڵینی ناڤۆکیی کۆریای باکوور لە چوارچێوەی زەمەنیی دیاریکراودا گەشبینە .
وەزیری دەرەوەی ئەمکریکا وتی ، چاوەڕوانی دەکرێ روسیا پێبەندی بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی کۆریای باکوور بمێنێ .
داوای پەمپەئۆ بۆ زیادکردنی گوشاری سەر پیۆنگ یانگ لە کاتێک دایە کە ئەمریکا لە نوێترین هەنگاودا ، بانکێک و دوو کۆمپاینیای کۆریای باکوور و هەروەها بانکی روسیی " ئاگرۆ سایوز " لە مسکۆی بە بیانووی پێوەندیی لە گەڵ ئەوەی کە بە چالاکی چەکەمەنیی ئەو وڵاتەی دەزانێ ، بایکۆت کرد .
نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکانیش لە هەوڵەکانی دا بۆ پاسادانی ئەم کارانە ، روسیای تاوانبار کرد بە پێشێل کردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەمەڕ بایکۆت کردنی کۆریای باکوور و گوتی ، مسکۆ نائوانێ تەنیا بە وشەکان لەم بایکۆتانە داکۆکی بکات و بە کردەوە پێشێلیان بکات .
بە پێی ئیدعای وەزاڕەتی خەزنەداریی ئەمریکا ، بایکۆتی نوێ لە دژی کۆریای باکوور لە دژی چالاکیی لە بواری پەرەپێدانی چەکە ئەتومیەکان بووە .
ئەوە لە کاتێک دایە کە کۆریای باکوور ، لە چەند حەوتەی رابردوودا هەنگاوی زۆری هەڵگرتووە بۆ مسۆگەربوونی ئاشتیی لە ناوچەکەدا لەوان تێکڕوخاندنی سایتی تاقیکردنەوە ناڤۆکیەکانی ئەم وڵاتە .