نیگەرانی دەربڕین لە ڕەوشی هەزاران ئاوارە روهینگیایی لە بەنگلادش
سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی روهینگیا لە مالیزی داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان و دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی کرد بۆ ڕزگارکردنی گیانی هەزاران ئاوارەی موسوڵمان روهینگیایی لە ڕەوشی ئاڵۆزی ئێستا لە ئوردوگاکانی بەنگلادش هەنگاوی بەکردەوە هەڵگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، زەفەر ئەحمەدبن عەبدولغەنی وتی : لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا مافی موسوڵمانانی روهینگیایی موسوڵمان لەلایەن دەوڵەتی ئەم وڵاتە بنپێکرا و هەزاران کەس لەبەر تاوانکاری چەکداران و بودائییەکانی توندڕەو کوژران و سەدان هەزار کەس ئاوارە بوون و سەرباری پشتڕاست کرانی ئەم تاوانکارییە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەکان، تائێستا هیچ هەوڵێکی بەکردەوە لەمبارەوە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ، هەڵنەگیراوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی روهینگیا لە مالیزی وتی هەموو وڵاتان دەبێ بە هەوڵی دوولایەنە، چەند لایەنە و ناوچەیی کە دەتوانن، گوشاری زورتر بخەنەسەر دەوڵەتی میانمار بۆ هێنانەدی مافی موسوڵمانانی روهینگیایی .
لە 25ی ئووتی 2017 لە پەلاماری سوپای میانمارو بودائییەکانی توندڕەو بە دژی موسوڵمانانی روهینگیایی لە ئەیالەتی راخین لەڕۆژاوای میانمار، زۆرتر لە شەش هەزار روهینگیایی کوژران، هەشت هەزار کەس بریندار بوون و نیزیکەی یەک ملوێن کەسیش ئاوارەی بەنگلادش بوونە.