بەرنامەی دیموکراتەکان بۆ پێ و شوێن گرتنی ھەڵەشەکارییەکانی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i347967-بەرنامەی_دیموکراتەکان_بۆ_پێ_و_شوێن_گرتنی_ھەڵەشەکارییەکانی_ترەمپ
ئەندامێکی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێ و شوێن گرتنی ھەڵەشەکارییەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی لە ڕیزی بەرنامەکانی داھاتووی پارتەکەی ھێنیایە ئەژمار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2018 08:30 Asia/Tehran
  • بەرنامەی دیموکراتەکان بۆ پێ و شوێن گرتنی ھەڵەشەکارییەکانی ترەمپ

ئەندامێکی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێ و شوێن گرتنی ھەڵەشەکارییەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی لە ڕیزی بەرنامەکانی داھاتووی پارتەکەی ھێنیایە ئەژمار.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی بڵاوکراوەی ھیل،«ئریک سوالول»ئەندامی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە وتی: دیموکراتەکان ئەگەر بێتوو لە ھەڵبڕاردنی نێواندەورەیی مانگی نوامبەرزۆرینەیان دەست کەوێت، لێکۆڵینەوەیەک لە بارەی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆمارەوە ئەنجام دەدات کە کۆماریخوازان حەز بە ئەنجام دانی ناکەن.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ، پەیوەندیی ستافی ھەڵبژارنی ترەمپ لەگەڵ ڕووسەکان و ساختەکاریی باج و سەرانەی لە ڕیزی ئەو بابەتانە ھێنایە ئەژمار کە دەبێ لێکۆڵینەوەی لە بارەوە بکرێت.

لێکۆڵینەوە سەبارەت بەپەیوەندیی ستافی ھەڵبژاردنی ترەمپ و گردوپەڕییەکانی لەگەڵ ڕووسەکان ھەروا بەردەوامە.