گیان لە دەس دانی دەیان کەس بە هۆی ڕوودانی لافاو لە کۆریای باکووری
ئهیلوول 04, 2018 16:50 Asia/Tehran
بە هۆی ڕوودانی لافاو لە کۆریای باکووری 86 کەس گیانیان لە دەس دا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری تەسنیم، نووسینگەی هاوئاهەنگی و کاروباری مڕۆڤ دۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان دوێنێ دووشەمە ڕایگەیاند: بە هۆی بارینی قورس و هاتنی لافاو لە پارێزگاکانی باشووری کۆریای باکووری هەروەها زیاتر لە 58 کەس لە پارێزگا باشووریەکانی ئەو وڵاتە شوێن بزر بوونە . لە هەمان حاڵدا ئەمڕۆ سێشەمە بە هۆی ڕوودانی باهۆز لە لێواری ئوقیانووسی ئارامی ژاپۆن ، گرفت لە هات و چۆی ڕەیڵی و هێڵی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بە دی هات . ئەو باهۆزە بە خێرایی 160 کیلومەتر لە کاژێردا هاوڕێ بوو لە گەڵ خەسارگەلێکی زۆر .