ناڕەزایەتی ئیتالییایەکان بە درێژەی هەناردەی چەک بۆ عەرەبستان
چالاکانی ئیتالیایی ،خوازیاری ڕاگیرانی هەناردەی چەکەمەنی سەربازی ئەو وڵاتەی بۆ عەرەبستان بوون
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون ، ژومارێک لە چالاکانی ئیتالیایی بە کۆبوونەوە لە بەردەم کارگەی چەکەمەنی لە دوورگەی ساردینا درێژەی فرۆشتنی بۆمبەکانی چێکراوی ئەو کارگەیەی بە عەرەبستانی مەحکووم کرد و خوازیاری ڕاگیرانی هەناردەی چەکەمەنی سەربازی ئە و وڵاتە بە عەرەبستان بوون . خۆپیشاندەران بە نیشان دانی وێنەگەلێک لە جەنایەتەکانی سەعوودیەکان دژی منداڵانی یەمەنی ڕەخنەیان گرت لە درێژەی بێ دەنگە لێکردنی کاربەدەستانی ڕۆژئاوایی لە هەمبەر کوشتارەکان . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە جولیا موی " نوێنەری ئیتالیایی لە پەرلەمانی ئورپا کە لە ناڕازیانی چەکەمنی سەربازی بە عەرەبستانە وتی دەوڵەتی ئیتالیا بە شێوەی شێلگیرانە بە دوای ڕاگیرانی هەناردەی چەکەمەنی سەربازی بە عەرەبستان و ئیمارات بێت چونکوو دەوڵەتەکانی ئورپا بۆ وێنە ئیتالیا چاوی خۆیان لە سعەر کوشتاری خەڵکی بێتاوان یەمەن نووقاندووە . ئەمریکا بریتانیا فەڕانسا ئیتالیا و ئاڵمان لە وڵاتان یسەرەکی بنێری چەک بە عەرەبستانن و چەکەکانی ئەو وڵاتانە دەفڕوشن بە دەوڵەتی عەرەبستان بە دژی یەمەن .