تشرینی یه‌که‌م 17, 2018 20:02 Asia/Tehran
  • هەڵوەشێندرانی سەفەری وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بۆ عەرەبستان

سەفەری وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بۆ عەرەبستان دوابەدوای لەقاودرانی دەوری ڕژێمی سعودی لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری ئەم ڕژێمە، هەڵوەشێندرایەوە.

کەناڵی تەلەفزیونی جەزیرە ڕۆژی چوارشەممە بەگێڕانەوە لە میدیاکانی ئاڵمانیا ڕایگەیاند  هەتا کاتێک  کە ڕیاز سەبارەت بە جەمال خاشوقجی  ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستان بەیاننامەی دەرنەکرد، سەفەری هایکو ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بۆ عەرەبستان ئەنجام نابێت  . 

یورگن هارت  وتەبێژی  سیاسەتی دەرەوەیی  پارتی دیمۆکراتی مەسیحی سەربە ئانگلا مێرکل  سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیاش  وتوویەتی کە ئەورووپا دەبێ بەسەرنجدان بە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە خاشوقجی پێوەندیەکەی لەگەڵ عەرەبستانی سعودی ، چاک بکاتەوە.خاشوقچی  ڕۆژنامەنووسی  ڕەخنەگری دەوڵەتی سعودی  دووهەمی ئوکتوبەر دوای  ڕۆیشتن بۆ نێو کونسوڵخانەی عەرەبستان لە تورکیا، بێ سەروشوێن بووە.

سەرپەیڤ