تشرینی یه‌که‌م 23, 2018 16:39 Asia/Tehran
  •  شازادە بەندکراوەکانی سەعوودی لە کۆمەڵگەی جیهانی داوایان کرد کە بە هانایانەوە بچن

شازادە زیندانیەکانی سەعودی لە کۆمەڵگەی جیهانی داوایان کرد وێڕای چوونەوە بە مەسەلەی کوژرانی" جەمال قاشوقچی" ڕٶژنامەوانی ڕەخنەگری عەرەبستانی، بەرپرسی دەسگیر کرانی شازادە وچالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەم وڵاتەیش پیداچوونە بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەنالی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم ، ڕۆژنامەی واوەناوچەیی " ئەلقودئەلعەرەبی" ڕۆژی دوشەممە نووسیی: شازداە لەبەندکراوەکانی سەعودی دوابەدوای کوژرانی قاشوقچی لە ترسیی گیانی خۆیان داوای یارمەتی نێودەوڵەتیان کردووە. جەماڵ قاشوقچی ڕۆژنامە وانی ڕەخنە گری سەعودی دوهەمی ئۆکتۆبەر، دوای چوون بۆکۆنسۆلخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ بێسەروشوێن بوو ودەوڵەتی سەعودی دوای هەژدە ڕۆژ بێ دەنگە وڕەت کردنی کوژرانی ناوبراو، سەرەنجام لەژێر زەخت وگوشارەکانی کۆمەڵگەی جیهانی بەیانی رٶژی شەممە ٢٠ی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاند : قاشوقچی لە کۆنسولخانەی ئەم وڵاتە کوژراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، ژماریەک لە شازادەپایە بەرزەکانی سەعودی لەوان شازادە " محەممەد بن نایف" وشازادە " وەلید بن تەلەل" ومەتعەب بن عەبدوللا" کە بەفەرمانی " محەممەد بن سەلمان" پاشای عەرەبستان ، دەسگیر کراون، لە زیندانی ناوماڵدان وچارەنووسیی بڕێکی تریان نادیارە. لەیەک ساڵی ڕابردوو بە تایبەت دوای دانرانی " محەممەد بن سەلمان" وەکوو وەلیعەدی عەرەبستان کە سیاسەتەکانی ئەمریکا وڕژێمی ئیسراییل لە ناوچە پێ وشوێن دەگرێت دەیان کەس لە بازرگانان ، ڕوحانیەکان، شازدەکان، زانایان ، شاعیران ، مامۆستایانی زانکۆ وچالاکانی مەدەنی بە تایبەت ژمارەیەک لە ژنانی ئەم وڵاتە دەسگیر وزیندانی کراون.

سەرپەیڤ