لەبەر گوشاری ترەمپ داواکاری گشتیی ئەمریکا لە کارەکەی کشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i352118-لەبەر_گوشاری_ترەمپ_داواکاری_گشتیی_ئەمریکا_لە_کارەکەی_کشایەوە
جف سشێنز داواکاری گشتیی ئەمریکا کە ئەوە بۆ چەندین مانگ دەڕوات کەوتووەتە بەر شاڵاوی ڕەخنەو توانجەکانی ترەمپ لە ئەنجام دا وازی لە پۆستەکەی ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2018 05:59 Asia/Tehran
  • لەبەر گوشاری ترەمپ داواکاری گشتیی ئەمریکا لە کارەکەی کشایەوە

جف سشێنز داواکاری گشتیی ئەمریکا کە ئەوە بۆ چەندین مانگ دەڕوات کەوتووەتە بەر شاڵاوی ڕەخنەو توانجەکانی ترەمپ لە ئەنجام دا وازی لە پۆستەکەی ھێنا.

جف سشێنز ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: بە پێی داخوازیی داناڵد ترەمپ لە پۆستی داواکاری گشتیی ئەمریکا کشاوەتەوە.

ھەر لەم حاڵەدا داناڵدترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: بەو پەڕی خۆشحاڵییەوە «ماتێئۆ ویتاکر»ی سەرۆکی نووسینگەکەی جف سشێنزی وەکو جێنشینی داواکاری گشتی ناساندووە.

کەناڵی ئەمریکایی سی ئێن ئێنیش وای بڵاو کردەوە کە داناڵدترەمپ لە جف سشێنز لە داواکاری گشتیی ئەمریکای ویستووە کە واز لە پۆستەکەی بھێنێ و ئا بەو داخوازییەی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ناوبراوی لە پۆستەکەی وەلا ناوە.

بەرلەمە چاک شومر سەرکردەی دیموکراتەکانی سێنا وتبووی ترەمپ بە تەمایە جف سشێنز وەلا بنێت و کەسێکی جێی متمانەی خۆی بکات بە داواکاری گشتیی ئەمریکا.