روحانی : ئەمریکا لە سەپاندنی گوشار بەسەر ئێران بە ئەنجام ناگات
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئەمریکاییەکا ن لەبەر نیگەرانی لە تواناییەکانی گەلی ئێران بەنیازی سەپاندنی گوشاری زۆرن، بەڵام بە ئەنجام ناگەن .
حەسەن روحانی سەروکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی وەزیران لەگەڵ پارێزگارانی سەرانسەری وڵات وتیشی : ئەمڕۆ ئەمریکاییەکان بە پێچەوانەی بەڵێنەکانیان و بە هاوڕێیی چەند وڵات لە ناوچە بەنیازی سەپاندنی گوشاری زۆر بەسەر گەلی ئێرانن بەڵام بە هاوکاری و هاوڕێیی گەل و دەوڵەتی ئێران، ئەم پیلانگێڕییانە شکست دێنن.
روخانی هەروەها وێڕای پێداگری لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ دراوسێکان وتیشی : کەرتی تایبەتی ئێران لەگەڵ کەرتی تایبەتی وڵاتانی تر و بەتایبەتی دراوسێکان پێوەندی زۆریان دەست پێکردووە و بەم هاوکارییانە درێژە پێ دەدەن .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران لە بەشی گەیاندن و گواستنەوە هەوڵی باشی داوە وتیشی ک ئێستاکە دە گەمی گەیاندن و گواستنەوە بە هێڵی گەیاندن و گواستنەوەی ئێران زیاد کراوە.
روحانی بە ئاماژەدان بە هاوێژرانی سەتەلایت لەلایەن ئێران وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری چێکرانی سەتەلایت هەڵگر و لە بواری چێکردنی سەتەلایت، سەرکەوتنی زۆری دەست کەوتووە هەڵبەت گرفتی وردیشی هەیە کە بەم زووانە چارەسەر دەکرێت.
محەممەد جەواد ئازەری جەهرومی وەزیری پێوەندی و تەکنۆلۆژی ئیتلاعاتی ئێران ڕۆژی سێ شەمە لە نێو تویتەرەکەی دا نووسی : بەرنامەی دانانی سەتەلایتی دەستکردی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خولگەی زەوی دا تۆکمە نەبوو.
ئازەری جەهرومی پێداگری کرد : بەرنامەی چێکردن و هاویشتنی سەتەلایت لە ئێران بە هێزەوە درێژەی دەبێت .