هاوخەمی دەربڕینی ئێران لەگەڵ قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی هیندستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i357650-هاوخەمی_دەربڕینی_ئێران_لەگەڵ_قوربانیانی_ڕووداوە_تیرۆریستییەکەی_هیندستان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئیدانە کردنی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی سرینگەری هیندستان، هاوخەمی دەربڕی لەگەڵ بنەماڵە و کەس و کاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 15, 2019 06:55 Asia/Tehran
  • هاوخەمی دەربڕینی ئێران لەگەڵ قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی هیندستان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئیدانە کردنی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی سرینگەری هیندستان، هاوخەمی دەربڕی لەگەڵ بنەماڵە و کەس و کاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی مێدیایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران؛ "بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕووداوە تیرۆریستییەکەی سرینگەری هیندستان کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس بە توندی ئیدانە کرد  و ئەو ڕووداوە تاڵەی لە دەوڵەت و گەلی وڵاتی هیندساتن سەرەخۆشی کرد.

قاسمی وتیشی: ئێران وەکوو وڵاتێک کە خۆی قوربانیی تیرۆریزم بووە و لە ڕێگای بەرەنگاربوونەوە و بنەبر کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا هەوڵ و هەنگاوی بەربڵاو و کاریگەری داناوە و زەبری زۆری لێ کەوتووە ، بە ویست و  ورەیەکی بەرز درێژە دەدات بە ڕێگای خۆی لەم ڕێبازەدا.

مێدیاکانی هیندستان ڕۆژی پێنجشەممە راپۆرتیان دا: بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دانراو لە سەر ڕێگای کاروانی هێزە ئەمنییەکانی هیندستان ١٨ هێزی سەربازی- ئەمنیی هیندستانی کوژران و ٢٠ کەسیشیان بریندار بوون.