نیسان 01, 2019 22:25 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بۆ یارمەتی دانی لێقەوماوانی لافاوەکەی ئێران

ڕێکخراوەی نەتەوەکان و پێکھاتە مرۆڤ دۆستانە نێونەتەوەییەکان لەوانە خاچی سووری جیھانی بۆ سارمەتی دانی ئێران بە مەبەستی یارمەتی دانی لێقەوماوانی لافاوەکەی ئەم دواییەی ئێران ئامادە بوونی خۆیانیان ڕاگەیاندووە.

نووسینگەی ڕێکخەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ئێراندا لە پەیامێکدا ئامادەیی خۆی بۆ یارمەتی دانی ناوچە لێقەوماوەکانی ئێران ڕاگەیاند.

لەم پەیامەدا ئامادەیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ ناردنی تیمێک بە مەبەستی تاوتوێ کردنی ناوچە لێقەوماوەکان و ھەڵسەنگاندنی ئاستی پێداویستیی لێقەوماوان و حەشیمەتی زەبرھەڵگرو یارمەتی دانی خەڵکی خۆجێیی ناوچە لافاو تێکەوتووەکان، ڕاگەیەندراوە.

فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کۆمەڵەی خاچی سوورو مانگی سووریش ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا بۆ کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، ئامادەیی خۆیانیان بۆ ھەرچەشنە فریاکەوتنێکی لێقەوماوانی لافاوەکەی ئەم دواییەی ئێران ڕاگەیاند.

خاچی سوورو مانگی سووری وڵاتانی ئاڵمانیا، بریتانیا، تورکیا، کۆماری ئازەربایجانیش بە ناردنی پەیامگەلێک جیا لە ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵە داخدارەکان و ھەروەھا ئەوانەی کە لەو کارەساتە سروشتییەدا لێیان قەوماوە، بۆ پشتگری کردن لە کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە مەڕ ڕاگەییشتن بە لێقەوماوانی لافاوەکە ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاندووە.

جێگای ئاماژەیە دوابەدوای بارانبارینێکی دەگمەن لە ماوەی دووحەوتەی ئەم دواییەدا چەندین پارێزگای ئێران لەوانە گوڵستان، مازەندەران، فارس، لوڕستان و کرماشان تووشی لافاو ھاتوون.

سەرپەیڤ