ھاودەردی دەربڕینی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەگەڵ جەماوەرو دەوڵەتی ئێران دوابەدوای لافاوھەستانەکەی ئەم دواییە
سەرۆکی نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ئیسحاق ئالی حەبیب» نوێنەری ئێران لەو ڕێکخراوەیەدا، سەرەخۆشی و ھاوخەمی و پشتیوانیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی بۆ گەل و دەوڵەتی ئێران سەبارەت بە کارەساتە سروشتییەکەی ئەم دواییە دەربڕی.
"ماریا ڤیۆتی" Maria Viotti سەرۆکی نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان،لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ھەروەھا لە سەر ئامادە بوونی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ھەرچەشنە ھاریکاری و یارمەتیدانێکی شارەکان و خەڵکی کۆمەڵێک لە پارێزگاکانی ئێران پێی داگرت.
سەرۆکی نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای جەخت کردن لە سەر پێویستیی چاپۆشی کران لە ھەرچەشنە ناردانێکی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە لە ڕەوتی بایکۆتەکاندا، پێی داگرت: ناردرانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ ئێران دەبێ بەدەر لە ھەرچەشنە بایکۆت و گەمارۆیەک بێت.
«ئیسحاق ئالی حەبیب» نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە وەڵامی "ماریا ڤیۆتی" Maria Viotti سەرۆکی نووسینگەی ئەو ڕێکخراوەیە، وێڕای ستایش کردنی بۆ پەیامەکەی، وتی: گەل و دەوڵەتی ئێران بە ھاوپشتی و ھاوسۆزی، ئەوپەڕی ھەوڵی خۆیانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم کارەساتە سروشتییە بەکار ھێناوەو ھەرچەشنە پێشنیارێکی یارمەتی دان و ھاوکاریی نێونەتەوەیی قەبووڵ دەکەن.
«ئیسحاق ئالی حەبیب» نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: بایکۆتە یەکلایەنەو نایاساییەکانی ئەمریکا ڕێگرە لە بەردەم ناردرانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە لە لایەن دامەزراوە نێونەتەوەییەکانەوە بۆ ئێران و وا ھەڵدەگرێت کە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم بارەیەوە تەگبیری پێویست بەکار بێنێ.
بارانبارینێکی دەگمەن لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەدا، چەندین پارێزگای ئێران لەوانە گوڵستان، مازەندەران، فارس، لوڕستان و کرماشانی تووشی ھەستانی لافاو کرد. لە ئەنجامی ئەم کارەساتە سروشتییەدا لانیکەم ٣٠ کەس لە جەماوەری ئێران گیانیان لە دەست داوە.
لەئێستادا بەرپرسانی دەوڵەتی و لەشکری و کاربەدەستانی جۆربەجۆری سەربازیی ئێران بۆ لێکدانەوەی ڕەوشت و داڕشتنی بەرنامە لە ناوچە لێقەوماوەکاندا ئامادەن.
نیشتەجێ کردنی جەماوەری لێقەوماو ھەر لە سەرەتای ڕوودانی کارەساتەکە دەستی پێ کراوەو فریاکەوتنی خەڵکی لێقەوماو بە مسۆگەراتی دەوڵەت و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ئەرتەش و بەسیج ھەروا بەردەوامە.
داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای ٢٠١٨ وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند. ئەم گەمارۆیانە بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ سێرەی بۆ گەلی ئێران گرتووەو ھەرچەشنە چەواشەکارییەکی ئەمریکییەکانش لەم بوارەدا لە ڕاستی دا پەلەقاژەیە بڵ پاساودانی ئەو ھەنگاوە دزێوە لەلای بیروڕای گشتیی جیھان.