پچڕانی تۆکمە وتەواوی هاوکاری ڕووسیا وناتۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i360866-پچڕانی_تۆکمە_وتەواوی_هاوکاری_ڕووسیا_وناتۆ
جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ، لە پچڕانی تۆکمە وتەواوی هاوکاری ڕووسیا وڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور" ناتۆ" هەواڵی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2019 14:23 Asia/Tehran
  • پچڕانی تۆکمە وتەواوی هاوکاری ڕووسیا وناتۆ

جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ، لە پچڕانی تۆکمە وتەواوی هاوکاری ڕووسیا وڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور" ناتۆ" هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " ئیلکساندرگروشکو" جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی، هاوکاری نێوان ڕووسیا وناتۆ لە بوعد وڕەهەندی سەربازی وناسەربازی لە ڕۆژی دوشەممە بە شێوەی تۆکمە وتەواو دەپچڕێت. جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژەدان بە کردەوەی دوژمنکارانە وناهێورکەرەوەی ئەمریکا وناتۆ لە دەوروبەری سنوورەکانی ڕووسیا هیواداری دەربڕی، پچڕانی ئەم هاوکاریانە نەبیتە هۆی بەدی هاتنی کێشەی جیدی نێوان ڕووسیا وناتۆ. " ئیلکساندرگروشکو" پیداگری کرد: مسکۆ ئامادەی بەربەرەکانێ لەگەڵ هەڕەشە شیمانەییەکانی ناتۆیە وڕودانی شەری نێوان ڕووسیا وئەم ڕێکخراوەیە دەبێتە کارەساتێکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی . شایانی باسە  ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ، ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور مەشقێکی بە بەشداری هێزەکانی وڵاتانی بولغارستان ، یونان ، کەنەدا ،ئەمریکا ، هوڵەند ، ڕۆمانی ، گورجستان ، ئوکراین وتورکیا لە دەریای ڕەش دەسپێکرد بەڵام دوو ڕۆژماوە هەتا کۆتایی ئەم مەشقە ، ڕوسیا بۆ دووهەمین جار لەساڵی ٢٠١٩ ، لە دەسپێکرانی مەشقی خۆی لە دەریای ڕەش هەواڵی دا. ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٤ بە سەقامگیر کردنی سیستمەکانی پەدافەندی موشەکی ئەمریکا لە پۆلۆنیا وڕۆمانی لە رۆژهەڵاتی ئوروپا وبەشداری وئامادەبوونی کاتی یا هەمیشەیی سەربازانی ناتۆ لە وڵاتانی هاوسنووری خۆی وەکوو " ستونی" لیتوانی ، لیتونی ومولداوی وگورجستان ڕووبەڕوویە .