لۆپین: مە کرون دەبێ پەرلە مانی فەرانسە هەڵوەشێنێتەوە
ڕێبەری پارتی ڕاست خوازی " کۆمەلی نیشتمانی" فەرانسە پیداگری کرد سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە چارەیەکی دیکەی بێجگە لە هەڵوەشانی کۆگەی نیشتمانی " پەرلەمان " نیە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە" مارین لوپین" ئەم بابەتەی دوای ئەوە هێنایە ئاراوە کە ئاکام وئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئوروپا لە فەرانسە پێشانی دا پارتی لوپین بە وەپێش کەوتن لە پارتی " کۆماری لە حەرەکەت " بە رێبەری "ئیمانوئیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە سەروو دایە . لوپین وتیشی: بە سەرنج دان بە لاوازی بوعدوڕەهەندی دێموکراتیکی هێز ودەسەڵات لە فەرانسە کە بەباشی ئاشکرایە ، ئێستاکە ئەرکی مەکرۆنە کە لەم دۆخە دەرس وەربگریت وپەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە. ڕێبەری پارتی کۆمەڵی نیشتمانی فەرانسە وتی ، مەکرۆن کە ئیعتبازی سەرۆک کۆمارەتی خۆی لە هەڵبژادنەکانی پەرلەمانی ئوروپا داناوە ولە ڕاستی دا بە جۆرێک کردوویەتە کۆپرسیی لە مەڕ سیاسەتەکان وتەنانەت جێگا وپلەی سیاسی خۆی ، ئێستاکە چارەیەکی بێجگە لە هەڵوەشانی پەرلەمان نیە هەتا هەڵبژاردنێکی دێموکراتیکتر لە وڵات بەڕێوە بچێت وپەرلەمانێک کە زۆرتر لە ڕابردوو نوێنەری کۆمەڵگە بێت ، دابمەزرێت. لوپین وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە سەرکەوتنی پارتی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئوروپا لە فەرانسە ئەوەی بە سەرکەوتنی جەماوەرێک زانی کە بە سەربەرزی وکەرامەت هێز وتوانا ودەسەڵاتی خۆیانیان وەرگرتووەتەوە.هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئوروپا لە ٢٣ی مای هەتا ٢٦ی مای لە ٢٨ وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا لەوان فەرانسە وبەریتانیا بە بانترین ئاستی بەشداری لەماوەی ٢٠ ساڵی ئەم دواییە بەرێوەچوو ولە م دوو وڵاتە ، ڕاست خوازنی توندڕەوی نەیاری ئوروپا دەنگی زۆرتریان پێ دراوە.