وتووێژی تەلەفوونیی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا
سەرۆک کۆماری ڕووسیا و تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە باروودۆخی سووریا بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی کۆشکی کرێملین شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند؛ لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا "ڤیلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیان کردووە لە سەر گرینگایەتیی پەرە پێدانی هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاسایش لە پارێزگای ئیدلیب هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای سووریا.
پارێزگای ئیدلیب دوایین حەشارگەی تیرۆریستان لە سووریایە و سوپای ئەم وڵاتە بە هاوکاریی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا لەو ناوچەیەدا بەرەنگاریی تیرۆریستان دەبنەوە.
ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە تیرۆریستان لە ئیدلیبدا ئاسایشی سووریا و ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە و ڕووسیا درێژە دەدات بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو تیرۆریستانە بەتایبەت گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نووسرە کە هێشتا بەشێک لە ئیدلیب لە ژێر چنگیدایە.
سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا هەروەها لە وتووێژی تەلەفوونی خۆیاندا سەبارەت بە پرس و بابەتی دوولایەنە لەوان لە بواری هاوکاریی سەربازی بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
"ڤیلادیمیر پوتین" و ڕەجەب تەیب ئەردوغان" لە سەر ئەوەش گەیشتنە تەبایی کە ئەو پێوەندییە تەلەفوونییەیان هەر بەردەوام بێ.