ڕیابکۆف: ئەمریکاییەکان نەوت دەپژێننە سەر ئاگر
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i363318-ڕیابکۆف_ئەمریکاییەکان_نەوت_دەپژێننە_سەر_ئاگر
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: تۆمەت خستنە پاڵی ئیران سەبارەت بە ڕووداوی بەندەری "فوجەیرە"ی ئیمارات هەر وەک نەوت پژاندنە سەر ئاگر وایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2019 09:34 Asia/Tehran
  • ڕیابکۆف: ئەمریکاییەکان نەوت دەپژێننە سەر ئاگر

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: تۆمەت خستنە پاڵی ئیران سەبارەت بە ڕووداوی بەندەری "فوجەیرە"ی ئیمارات هەر وەک نەوت پژاندنە سەر ئاگر وایە.

"جان بۆڵ تۆن"ی ڕاوێژکاری  ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ئەمدواییە بانگەشەی کرد بە هۆی ئەو پەلامارەی ئەمدواییەی کرایە سەر لۆرییەکانی هەڵگری نەوت و پەلامارەکانی نێو ئێراق و عەرەبستان،  نیگەرانە لەمەڕ کردەوەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.

سوپای ئەمریکایش بە بێ ئاراستە کردنی بەڵگە و بە هێنانە ئارای تۆمەتی بێ بنەما و درۆینە، پەلاماردرانی گەمییە نەوت هەڵگرەکان لە بەندەری فوجەیرەی ئیماراتی خستە پاڵی ئێرانەوە.

١٢ی مانگی مەیی ٢٠١٩ چەن تەقینەوە لە بەندەری فوجەیرەی ئیمارات ڕووی دا کە بووە هۆی ئاور تێبەربوونی لانیکەم حەوت گەمیی نەوتهەڵگر.

"سێرگەیی ڕیابکۆف" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئسپۆتنیک بە ئاماژە بەوەی کە ئەو کردەوەی ئەمریکاییەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین پڕمەترسییە، داوای لە وڵاتانی عەرەبیی ناوچەی کەنداوی فارس کرد سیستەمێکی ئاسایشی هاوبەش دابنێن.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی فەرمیی "ڕاسیسکایا گازێتا" کە ڕۆژنامەی فەرمیی دەوڵەتی ڕووسیایە وتی؛ وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس دەبێ سیستەمێکی ئاسایشی بەکۆمەڵ وەڕێخەن کە لەودا تەگبیری پێویست بۆ متمانەی بەرامبەر، ڕوون بوونی کردەوە و هەنگاوەکان، ئاڵ و وێری زانیاری و دامەزراندنی ڕێگای پێوەندی لەبەرچاو گیرابێ.

سێرگەیی ڕیابکۆف بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە مۆسکۆ نیگەرانە لە هەوڵی ژمارێک لە وڵاتان بۆ تەشەنە پێدانی زیاتری ڕەوشەکە تا گەیشتن بە ئاستی ڕوودانی شەڕ و پێکدادانی چەکدارانە،  کردەوەکانی ئەمریکا لەمەڕ زیاتر کردنی هێزی سەربازیی خۆی لە ناوچەی کەنداوی فارسی ئیدانە کرد.