ژماری قوربانیانی لافاو لە ڕووسیا گەیشتە دوانزە کەس
جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ڕایگەیاند، ژماری قوربانیانی لافاو لە پارێزگای "ئایرکوتسک" لەناوچەی سیبری بۆ ١٢ کەس زیادی کرد.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی کەناڵی ڕووسیا٢٤؛ "ڤیتالی موتکۆ" کە سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی سڕینەوەی شوێنهاتەکانی لافاوی لەئەستۆیە، وتی: تائێستا ١٢ کەس بەهۆی لافاو لە ئایرکوتسک گیانیان لەدەست داوەو نۆ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
بەقسەی جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا، بەهۆی ئەو ڕووداوە ٧٥١ کەس زیانیان دیتوە کە ١٥٣ کەسیان لەنەخۆشخانە خەوێندراون.
لافاو لە پارێزگای ئایرکوتسک لە چوار ڕۆژ لەمەوبەرەوە دەس پێ بووەو ئاڵۆزترین دۆخ لە شاری "تولون" ڕاپۆر کراوە چونکە ئاستی ئاوی ڕووباری "ئییا" حەوت مەتر هەڵکشاوە.
تائێستا هەشتاو سێ شارەدێ و گوند لە ناوچە جیاجیاکانی ئایرکوتسک بەهۆی لافاو زیانیان وێکەوتووەو نزیک بە سی و سێ هەزر کەس لەناوچە لافاو لێدراوەکان چۆڵ کراون.
هەروەها سێ هەزار و٢٩٥ ماڵ لە پەنجاو پێنج گوند چوونەژێرئاو یان بەئاو داگیراون.