بەردەوامیی ڕاپەڕێندرانی بەڵێنەکانی ئێران لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بەرجام دا
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئێران ھێشتاش ھەر پابەندی بەڵێنەکانیەتی لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجامەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ،«ماریا زاخارۆڤا» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ئێران بەڵێنەکانی ھاوپەیوەند بە کەم کردنەوەی چالاکییە ناڤۆکییەکانی بە شێوەی خۆبەخشانە قەبووڵ کردووەو ھەر لە بەر ئەمەش ناکرێ بوختانی ھیچ جۆرە لادانێک بۆ ئەم وڵاتە بکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: چالاکییە تازەکانی ئێران لە بواری ناڤۆکییەوە قەت جێگای نیگەرانی نییەو لەژێر چاودێریی تۆکمەو تەواوی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دا ئەنجام دەگرێت.
بە قسەی «ماریا زاخارۆڤا» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ، ھەڵکشانی ڕادەی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی ئێران لە ئەنجامی کردەوەو بایکۆتە بەربڵاوەکانی ئەمریکا دژی ئێران ھاتووەتە ئاراوە.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «میخاییل ئۆلیانۆف» نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ماڤۆکی لە ڤییەناش وێڕای ئاماژە کردن بۆ ئەمەی کە وڵاتانی ئەندامی پەیمانی قەدەغەی پەرە پێ دانی چەکی ناڤۆکب«ئێن پی تی» ھیچ بەرتەسکییەکیان لە بواری ڕادەی پاشەکەوتی ئۆرانیۆم بە ئاستێکی نزمی پیتاندنەوە نییە،وتیشی: ئێران لە کارڕدانەوە بەرامبەر بە بایکۆتی نایاسایی نەوتیی ئەمریکا بڕیاری داوە بە پێی ڕێککەوتنی بەرجام ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی خۆی بە لە سەدا سێ پۆیینت شەست و حەوت بگەیەنێت.
دوابەدوای توند بوونەوەی ھەڵوێستە دژی ئێرانییەکانی دەوڵەتی ئەمریکاو خاوچوڵانەوەی ئەورووپییەکان لەمەڕ ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بەرجام دا، دەوڵەتی ئێرانیش ڕۆژی ھەشتەمی مانگی مای ٢٠١٩ لە یەکەم ساڵگەڕی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام، لە یەکەم ھەنگاودا دوو بەڵێنی ڕێککەوتنەکەی واتە فرۆشتنی ئۆرانیۆم و غرۆشتنی ئاوی قورسی ھەڵپەساردو ھاوکات شەست ڕۆژ دەرفەتیشی دایە ئەورووپییەکان ھەتا بەڵێنەکانیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا ڕاپەڕێنن.
بریتانیا، فەرەنساو ئاڵمانیا دوای کشانەوە نایاساییەکەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بەڵێنی ئەوەیان دا کە بە پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران ئەو ڕێککەوتنە ڕابگرن و نەھێڵن ھەڵوەشێتەوە. ئەم وڵاتانە سەرباری ڕاوەستانی سەرزارەکی و سیاسییان لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە ڕووی ڕاپەڕاندنی ئەو بەڵێنانەی کە بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە دابوویان، کەچی ھەتا ئێستا ھیچ سەرکەوتنێکیان بەدەست نەھێناوە.