ئاب 03, 2019 18:08 Asia/Tehran
  • سی و هەشتەمین  شەمەی  ناڕازی لە فەڕانسا

خەڵکی فەڕانسا سی و هەشتەمین شەمەی ناڕازیان بە یادی لاوی تازە گیان لە دەس داوی توند و تیژی پولیس بەرپا کرد .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری ڕادیو تەلەفیزیونی   ئێران  سە رەڕای  ڕاگەیندرانی  فەرمی  وەزارەتی  ناوخۆی  فەڕانسا  لەمەڕ  قەدەغە کردنی  بەڕێوە بردنی  هەرجۆرە  کۆبوونەوە  یان  خۆپیشاندان  بۆ  بەرز  ڕاگرتنی  ساڵیادی  "  ئیستیو مایا کانیسو "   لاوێک  کە  لە  شاری نانت  گیانی  خۆی  لە دەس دابوو  خەڵکی  ئەو  شارە  لە  سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ شەمە  بە شێوەی بەربڵاو  لە  شەقامەکاندا  ئامادە بوون  و بە ساز دانی خۆپیشاندانێک  خوازیاری  دەس لەکار کشانەوەی  " کریستوف کاستانر  " وەزیری  ناوحۆی  فەڕانسا بوون .

 ئیستیڤ مایا  کانیسو " لاوی  21  ساڵان کۆتاییەکانی  مانگی  ژوئەن  لە شاری نانت  لە ڕۆژئاوای   فەڕانسا  بە هۆی  توند و تیژی پولیس کەوتە  ناو  ڕووبار و تەرمەکەی  بە تازەیی  دوزراوەتەوە .  لە هەمان حاڵدا   خوپیشانی سی و هەشتەمین  شەمە  لە پاریس  لە  مەیدانی  کلیشی  بەرەو  مەیدانی   لاڕپوبلیک  دەس پێی کراوە  . شارەکانی  دیکە  بۆ وێنە  مارسی   تولوز   بوردو  لیل   لیون  مونت پلیە یش  بووەتە  گۆڕەپانی  خۆپیشاندانی  دژی    سیستمی  سەرمایەداری  ناسراو  بە  ئێلەک  زەردەکان  کە ئەم  هەفتەیە  بە دوزینەوەی  تەرمی    ئیستیڤ  هەستیاریەکی  زۆرتری لە خۆ  گرتووە . دروشمی خوپیشاندانی  ئەم  هەفتەیە  "  دەس لە کار کشانەوەی  وەزیر یناوخۆ و تووڕەیی  بزووتنەوەی  ئێلەک زەردەکان "   ڕاگەیندراوە .

سەرپەیڤ