داوای ڕووسیا بۆ گرتنی هەڵوێستێک لەبارەی چەکئامێر لە ئاسمانگە دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i366683-داوای_ڕووسیا_بۆ_گرتنی_هەڵوێستێک_لەبارەی_چەکئامێر_لە_ئاسمانگە_دا
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ، خوازیاری هەڵوێست گرتنێکی یەکگرتووانەی هەموو وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکان بوو سەبارەت بە جێگیرنەکرانی چەکئامێر لە فەزادا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2019 13:17 Asia/Tehran
  • داوای ڕووسیا بۆ گرتنی هەڵوێستێک لەبارەی چەکئامێر  لە ئاسمانگە دا

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ، خوازیاری هەڵوێست گرتنێکی یەکگرتووانەی هەموو وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکان بوو سەبارەت بە جێگیرنەکرانی چەکئامێر لە فەزادا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی "نۆڤێستی"؛ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رۆژی سێ شەممە لەبەیاننامەیەکدا بەڕەخنەگرتن لە دەقی دوکتوریەنی بەرگریی نیشتمانی فەزایی فەڕانسە ڕایگەیاند: هەموو وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێ هەڵوێستێکی تاکانە بگرنەبەر لەبارەی بەناسەربازی کرانی گەردوون و داکۆکی بکەن لە دەسپێشخەریی ئاشتیانە لەوبارەوە.

لەدرێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە: فەڕانسە پاش ئەمریکا، دووهەم وڵاتە کە بەفەرمی ئیمکانی تێکەڵچوونی سەربازی لەگەردوونی بەفەرمی ناسیوەو خۆی بواردووە لە پەیوەست بوون بەهەوڵە جیهانییەکان بۆ جێگیر نەکرانی چەکەمەنی لە فەزادا.

"ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە، ١٣ی ژوولای رایگەیاند، "هێزێکی سەربازیی فەزایی" هەتا سیپتەمبەری داهاتوو(٢٠١٩) لەهێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتەدا بەمەبەستی "گەشەپێدان و بەهێزکرانی توانا فەزایی وبەرگرییەکانی فەڕانسە" پێک دێ.

کۆتایی فیڤرییەی ڕابردووش دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەئیمزای فەرمانێک ، بە وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە فەرمانی دا، هێزێکی فەزایی وەک شەشەمین لقی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا پێک بێنێ.

بڕیاری ئەمریکاو فەڕانسە، بۆ پێکهێنانی هێزێکی فەزایی لەکاتێکدایە کە زۆربەی پەیمانە نێودەوڵەتییەکان، وڵاتانی جیهانیان قەدەغە کردووە لە بەسەربازی کرانی گەردوون.