کارڤەدانی ڕووسیا لە حاند ئالۆزی نانەوەکانی بەریتانیا لەکەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i367239-کارڤەدانی_ڕووسیا_لە_حاند_ئالۆزی_نانەوەکانی_بەریتانیا_لەکەنداوی_فارس
باڵویزخانەی ڕووسیا لە لەندەن لە بەیاننامەیەک دا جەختیکرد: ئەمریکا وبەریتانیا بە ئالۆزی نانەوە لە ناوچەی کەنداوی فارس بارودۆخی ئەم ناوچەیە شپرزە تر دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2019 12:41 Asia/Tehran
  • کارڤەدانی ڕووسیا  لە حاند ئالۆزی نانەوەکانی بەریتانیا لەکەنداوی فارس

باڵویزخانەی ڕووسیا لە لەندەن لە بەیاننامەیەک دا جەختیکرد: ئەمریکا وبەریتانیا بە ئالۆزی نانەوە لە ناوچەی کەنداوی فارس بارودۆخی ئەم ناوچەیە شپرزە تر دەکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری "نۆوێستی" ،باڵوێزخانەی ڕووسیا لە لەندەن رۆژی هەینی لەبەیاننامەیەک دا رایگەیاند کردەوەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس بە پشتگریی بەریتانیا لە وان بەدی هێنانی  هاوپەیمانی دەریایی تەنیا دەبێتە هۆی ئالۆزکاوتربوونیی زۆرتری بارودۆخەکە  و تاوسەندنیی ئالۆزی لەم ناوچەیە دا.

لەم بەیاننامەی باڵوێزخانەی ڕووسیا هاتووە: ئەم وڵاتە خوازیاری  چارەسەری قەیرانەکانی ناوچە لە ڕێگاکانی سیاسی و دیپلۆماتیکە.

ئەمریکا بە بیانووی دابینی ئاسایشتی گەمیەوانی لە کەنداوی فارس، ماوەیەکی زۆرە بە دوای بەدیهێنانی هاوپەیمانیی دەریاییە کە تا بەئێستا تەنیا بەریتانیا و رژیمی زایۆنی بۆ بەشداریی لەو دا ئامادەبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە. چاویارانی سیاسی بەشداری نەکردنیی وڵاتان لە هاوپەیمانی بەرچاوی ئەمریکایان،نیشانەی تەریک مانەوەی دیپلۆماتیکی ڤاشنگتۆن لە گۆڕەپانی نێو دەوڵەتی دەزانن.