نەیاریەتی مۆسکۆ لەگەڵ سەقامگیرکرانی مووشەکی ئەمریکا لە ئاسیا و ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i367293-نەیاریەتی_مۆسکۆ_لەگەڵ_سەقامگیرکرانی_مووشەکی_ئەمریکا_لە_ئاسیا_و_ئەورووپا
وەزیری بەرگری ڕووسیا وشداری داوە، مۆسکۆ وڵامی بەرامبەر ئەدات بە سەقامگیر بوونیی مووشەکەکانی ئەمریکا لە ئاسیا و یان لە ئەورووپا دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2019 14:51 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی مۆسکۆ لەگەڵ سەقامگیرکرانی مووشەکی ئەمریکا لە ئاسیا و ئەورووپا

وەزیری بەرگری ڕووسیا وشداری داوە، مۆسکۆ وڵامی بەرامبەر ئەدات بە سەقامگیر بوونیی مووشەکەکانی ئەمریکا لە ئاسیا و یان لە ئەورووپا دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی  کەناڵی تەلەڤزیۆنی ڕووسیا24 "سێرگئی شایگۆ"  لە وتوویژ لەگەڵ ئەم کەناڵە گوتی: ڕووسیا هۆگری بۆ وتووێژە لەگەڵ ئەمریکا و تا کاتێک کە ئەمریکاییەکان مووشەکەکانی بنپێکەرەوەی پەیمانی مووشەکی لە ئاسیا و یان ئەورووپا دا سەقامگیر نکردووە،مۆسکۆیش هەنگاوێک لەم بوارە دا هەڵناگرێت.

 وەزیری بەرگری ڕووسیا گوتیشی: ئەمریکا ساڵێک پێش لە چوونە دەری لە پەیمانی هێزەکانی ناڤۆکی نێوان بڕ،  برە پارەیەکی بۆ چێکردنەوەی مووشەکەکانی کورت بڕ و نێوان بڕ لە بەشە بوجەی بەرەڤانی خۆی دا لەبەر چاو گرتبوو.

ئەو هەروەها بەڕاشکاوی گوتیشی کە ڕووسیا بۆ وتوویژ لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی مووشەکەکانی کورت بر و نێوان بر ئامادەیە. پرسی مووشەکەکانی کورت بڕ و نێوان بڕ هەر ئێستا وەکوو گرنگترین بابەتن کە ڕووسیا و ئەمریکا بەهۆیەوە پێکەوە ناکۆکییان هەیە و بووەتە هۆی بڕەودان بە شاڵاوی تازەی ئالۆزییەکان لە نێوان دوو ولات دا.

پەیمانی هێزەکانی ناڤۆکی نێوان بڕی (ئای ئێن ئێف)ـی ساڵی ١٩٨٧ لە نێوان ڤاشنگتۆن و مۆسکۆ ئیمزا کراوە و ڕۆڵی سەرەکی لەمەر کۆنتڕۆڵی چەک و چۆڵی ناڤۆکی لە جیهان دابووە. ئەم پەیمانە،دووهەمی ئاگۆستی ٢٠١٩ و دوای چوونە دەری ئەمریکا لەو ودوای کردەوەی بەرامبەری ڕووسیا،ئیعتباری خۆی لە دەست داوە.