ڕووسیا پێی داگرت: لە بارەی ڕەوشتی ئیدلەبەوە نابین بە بینەرێکی کپ و کڕ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i367829-ڕووسیا_پێی_داگرت_لە_بارەی_ڕەوشتی_ئیدلەبەوە_نابین_بە_بینەرێکی_کپ_و_کڕ
وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا پێی داگرت: مۆسکۆ لە بەرامبەر ھێزە تیرۆریست و چەکدارەکان لە باشووری ئیدلەبی سووریا ، نابین بە بینەرێکی کپ و کڕ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2019 14:58 Asia/Tehran
  • ڕووسیا پێی داگرت: لە بارەی ڕەوشتی ئیدلەبەوە نابین بە بینەرێکی کپ و کڕ

وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا پێی داگرت: مۆسکۆ لە بەرامبەر ھێزە تیرۆریست و چەکدارەکان لە باشووری ئیدلەبی سووریا ، نابین بە بینەرێکی کپ و کڕ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم، «سێرگێئی شویگۆ» وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا پێی داگرت:مۆسکۆ لە بەرامبەر ھێزە تیرۆریست و چەکدارەکان لە باشووری ئیدلەبی سووریا ، نابین بە بینەرێکی کپ و کڕو قەت ناتوانێ سەبارەت بە ھێرش و بوردومانە بەردەوامەکان لە باشووری ئیدلەب دا خەمسارد بێت و ھەر لە بەر ئەمەش ھاوکارانی تورکیامان لە بارەی ئەو ھەنگاوانەی کە ھەڵیدەگرین و ئەو بڕیارانەی کە داومانەو یان دەیدەین، ئاگادار کردووەتەوە.

شویگۆ وتووشیەتی: ڕێککەوتنی سوچی لە بارەی ناوچەی ئیدلەب کە ١٧ی سپتامبەری ٢٠١٨ لە نێوان ڕووسیاو تورکیا واژۆ کرا، خەریکە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام دیارە ھێندێک سەختی و دژواریشی لە بەردەم دایە.

ئیدلەب دوایین پارێزگای ژێر ڕکێفی تیرۆریستانە لە سووریادا کە بەشی باشوورییەکەی لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گۆڕەپانی تێکھەڵچوون و پێکدادانێکی توند بووە.